یه‌كێتى ئه‌وروپا رِه‌تى ده‌كاته‌وه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بپشكنێت
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران بانگهێشتى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك له ولاَتانى جیهانى كرد كه سه‌ردانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بكه‌ن و به‌مه‌به‌ستى نیشاندانى نیازپاكى ئه‌و ولاَته له دروست نه‌كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى، و له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسی كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى رِه‌تى كرده‌وه كه یه‌كێتیه‌كه‌ى سه‌ردانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ولاَتى ئێران بكات و پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بكات.
(كاترینا ئاشتون) به‌رپرسی كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا رِایگه‌یاند:
یه‌كێتى ئه‌وروپا پشكنین بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ناكات چونكه پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ده‌بێت له‌لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمه‌وه بكرێت.
گوتیشی: یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماده‌نییه سه‌ردانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بكات، و رِه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه پشكنین بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بكه‌ین.
ولاَتانى رِۆژئاوا به‌رده‌وام حكومه‌تى ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له رِێگه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به مه‌ترسیه‌كى گه‌وره ناوده‌به‌ن بۆ سه‌ر جیهان به‌گشتى و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى، و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ئێران به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتیه و هیچ هه‌رِه‌شه‌یكى تێدا نییه بۆ سه‌ر ولاَتان.
شایانى باسه (عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵًتانى) نوێنه‌رى ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بانگێشتى هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى ئه‌وروپا و چه‌ند ولاَتێكى ناوچه‌كه‌ى كردبو كه بۆ دڵنیابون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران سه‌ردانى ولاَتى ئێران بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
