لاریجانى: ئێران پاڵپشتى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى و حیزبولاَى لوبنانى ده‌كات
بۆیه‌كه‌م جار سه‌رۆكى پهرِلهمانى ئێران ئاشكرایی كرد كه ولاَتهكهى پاڵپشتى هه‌ریه‌ك له حیزبولاَى لوبنانى و حه‌ماسی فه‌له‌ستینى ده‌كات و هاوكاریان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا.
(عه‌لی لاریجانى) سه‌رۆكى پهرِلهمانى ئێران رِایگهیاند:
ئێران پشتى ئه‌مه‌ریكاى شكاندوه له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رِكابهرى ئێران بكات، و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌نگ و قورسایی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى پاڵپشتى كردنى حیزبولاَى لوبنانى كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانى ئه‌وروپا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به پاڵپشتى كردنى حیزبولاَى لوبنانى سه‌رۆكى پهرِلهمانى ئێران گوتی:
ئێران به‌ئاشكرا پاڵپشى له حیزبولاَى لوبنانى ده‌كات و هاوكارى ده‌كات ، و هه‌روه‌ها پاڵپشتى حه‌ماسی فه‌له‌ستینى ده‌كات.
ئاشكراكردنى پاڵپشتى كردنى ئێران له هه‌ریه‌ك له حه‌ماسی فه‌له‌ستینى و حیزبولاَى لوبنانى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى بالاَى ئێران چاوهرِوان نه‌كراو بو، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره به‌رپرسێكى بالاَى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پاڵپشتى ولاَتهكهى بۆ هه‌ریه‌ك له حیزبولاَى لوبنانى و حه‌ماسی فه‌له‌ستینى رِابگهێنێت.
ده‌رباره‌ى توانا سه‌ربازیه‌كانى ئێران به‌تایبه‌ت موشه‌كى دورهاوێژ سه‌رۆكى پهرِلهمانى ئێران ئاشكرایی كرد كه ولاَتهكهى خاوه‌نى موشه‌كى دورهاوێژه و گوتیشی:
دروست كردنى موشه‌كى دورهاوێژ و تواناكى ئێران بۆ دورست كردنى ئه‌و موشه‌كه بوه‌ته هۆى نیگه‌رانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكا ترسی هه‌یه له موشه‌كه دورهاوێژهكانى ئێران.
شایانى باسه ولاَتانى رِۆژئاوا به‌رده‌وام حكومه‌تى ئێرانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به هاوكاری كردنى هه‌ریه‌ك له حیزبولاَى لوبنانى شیعه مه‌زهه‌ب و حه‌ماسی فه‌له‌ستینى.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
