ئیسرائیل داواى رِێككه‌وتنێكى كاتى ده‌كات و حكومه‌تى فه‌له‌ستین رِه‌تى ده‌كاته‌وه
ئیسرائیل ئاشكرایی كرد كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نى فه‌له‌ستینى نه‌گه‌یشتنه رِێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانمان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجاری ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینه‌كان رِێكبكه‌ون.
(بنیامین ناتانیاهۆ) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ده‌ى ئیسرائیلی رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ى قودس و په‌نابه‌ران نه‌گه‌یشتینه هیچ رِێككه‌وتنێك ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر بابه‌ته رِوكه‌شیه‌كان رِێكبكه‌وین چونكه ناكرێت دانوستانه‌كان به رِێگایه‌كى داخراو بگات.
گوتیشى: رِه‌نگه فه‌له‌ستینیه‌كان قایل نه‌بن به به‌ستنى رِێككه‌وتنى كاتى به‌لاَم رِه‌نگه ئه‌وه قۆناغی كۆتایی دانوستانه‌كان بێت، و به‌دورى نازانم رِێككه‌وتنى كاتى ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا (نه‌بیل ئه‌بو رِدینه) وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى فه‌له‌ستینى رِه‌تى كردوه هیچ رِێككه‌وتنێكى كاتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن، و رِایگه‌یاند:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِێككه‌وتنى كاتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام ناده‌ین چونكه ئه‌نجامدانى رِێككه‌وتنى كاتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێته هۆى فه‌رامۆش كردنى كێشه‌ى شارى قودس و په‌نابه‌ران كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ى نێوان هه‌ردولایه، و هێڵی سوره لای ئێمه.
گوتیشى: رِێككه‌وتنى كاتى نابێته هۆى چاره‌سه‌رى رِاسته‌قینه بۆ ناوچه‌كه و ئاشته‌وایی به‌دى نایه‌ت به رِێككه‌وتنى كاتى، و قایل نابین به‌شێوه‌یه‌كى كاتى سنورى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین دیارى بكرێت.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى دوپات كرده‌وه بۆ گه‌یشتى هه‌ردو لایه‌نى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیل به رِێككه‌وتن.
(مارك تونر) وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرایل له‌مه‌رِ گه‌یشتن به رِێككه‌وتنامه‌یه‌كى كاتى رِایگه‌یاند:
هه‌ڵوێستمان رِونه كه ده‌مانه‌وێت هه‌ردو لایه‌نى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیل بگه‌نه رِێككه‌وتن له‌سه‌ر شته بنه‌رِه‌تیه‌كان و له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
شایانى باسه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا و میسر و چه‌ند ولاَتێكى تر دانوستانه رِاسته‌خۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌ستى پێكرد به‌لاَم به‌هۆى به‌رده‌وام بونى ئیسرائیل له‌سه‌ر دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه دانوستانه‌كان شكستى هێنا.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
