توركیا مه‌رجه‌كانى ئاشكرا ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا مه‌رجه‌كانى ولاَته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسرائیل دواى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌هۆى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتى ئازادى كه توركیا رِه‌وانه‌ى كرد بۆ كه‌رتى غه‌زه.
(ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توكیا له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند:
توركیا خوازیاره په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ولاَتانى جیهان هه‌بێت و نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆكى له‌گه‌ڵ هیچ ولاَتێكدا هه‌بێت به ولاَتى ئیسرائیلیشه‌وه به‌لاَم ئیسرائیل ئاماده‌نییه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رِۆژنامه‌وانیه‌كاندا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا نیگه‌رانى خۆى نیشاندا بۆ ئاماده‌نه‌بونى ئیسرائیل بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا، و حكومه‌تى ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به هه‌وڵنه‌دان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا.
ئۆغلۆ مه‌رجى ولاَته‌كه‌ى ئاشكرا كرد بۆ ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و داواى لێ‌كردن كه به‌فه‌رمى داواى لێبوردن له توركیا بكه‌ن و قه‌ره‌بوى زیانلێكه‌وتوان بكه‌نه‌وه، و گوتیشى:
بۆ ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌جیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا ده‌بێت حكومه‌تى ئیسرائیل به‌فه‌رمى داواى لێبوردن له حكومه‌تى توركیا بكات به‌هۆى په‌لاماردانى كه‌شتى ئازادى توركیا، و قه‌ره‌بوى زیانلێكه‌وتوانى ئه‌و رِوداوه بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل (لێبه‌رمان) رِه‌تى كرده‌وه ولاَته‌كه‌ى داواى لێبوردن له توركیا بكات به‌هۆى هێرش كردنه سه‌ر كه‌شتى ئازادى و ئاشكرایی كرد كه ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى لێبوردن له توركیا ناكات.
شایانى باسه له 31ـى مانگى ئایاری ئه‌مساڵ حكومه‌تى توركیا كه‌شتیه‌كى هاوكارى به‌ناوى كه‌شتى ئازادى رِه‌وانه‌ى كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین كردبو كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیسرائیله‌وه ئابڵوقه‌ى خرابوه سه‌ر، و له‌ئاكامدا ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و كه‌شتیه و 9 له سه‌رنشینه‌كانى كوشت و ژماره‌یه‌كى تریشی برینداربون، و ئه‌مه‌ش بوه هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا، و حكومه‌تى توركیا داواى له ئیسرائیل ده‌كات به‌فه‌رمى داواى لێبوردنى لێبكات و ئیسرائیل رِه‌تى ده‌كاته‌وه داواى لێبوردنى لێبكات.
سه‌رچاوه/ بی بی سی ، ئاكانیوز ، ئه‌نازۆڵ
