كۆریاى باشور داواى دانوستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كۆریاى باكور
سه‌رۆكى كۆریاى باشور داواى كرد كه كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور به رِێگه‌ى ئاشتى و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت و په‌نا نه‌برێت بۆ به‌كارهێنانى هێز به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كرد له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور.
(لی میونگ) سه‌رۆكى كۆریاى باشور رِایگه‌یاند:
پێویسته له‌سه‌ر كۆریاى باكور كه ده‌ست بكاته‌وه به دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتانى ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ولاَته‌كه‌ى كه له ساڵى 2008ـه‌وه دانوستانه‌كان وه‌ستاوه.
گوتیشی: كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور ته‌نها به رِێگه‌ى ئاشتى و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى دیالۆگ چاره‌سه‌رده‌كرێت و كۆتایی به‌و كێشه‌یه ده‌هێنرێت.
پێشتر سه‌رۆكى كۆریاى باشور هۆشدارى دابوه كۆریاى باكور له وه‌لاَمدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى كۆریاى باكور بۆ سه‌ریان و به‌ڵێنى داب‌و كه به توندى به‌رپه‌چى هه‌ر جۆره هێرشێك بداته‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر ولاَته‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى كۆریاى باشور داواى كرد كه به‌زوترین كات ده‌ست بكرێته‌وه به دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور و گوتیشی:
پێویسته له سه‌ره‌تایی ئه‌م ساڵدا دانوستانه شه‌ش قۆڵیه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور.
شایانى باسه كۆریاى باكور له 23ـى مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هێرشی كرده سه‌ر دورگه‌ى (یونبیونگ)ـى سه‌ر به كۆریاى باشور و له‌ئاكامدا 4 كه‌سى كوشت، و هه‌روه‌ها كۆریاى باشور حكومه‌تى كۆریاى باكور تۆمه‌تبار ده‌كات به ژێرئاوخستنى كه‌شتیه‌كى ئه‌و ولاَته و له‌لای خۆیه‌وه كۆریاى باكور رِه‌تى ده‌كاته‌وه ده‌ستى هه‌بوبێت له ژێر ئاوخستنى ئه‌و كه‌شتیه كه بوه هۆى كوشتنى 46 سه‌رنشینى كه‌شتیه‌كه.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
