ئیسرائیل هۆشدارى ده‌داته ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانى جیهان له دان نان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین
حكومه‌تى ئیسرائیل هۆشدارى ده‌داته ولاَتانى جیهان و له نێوانیاندا ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر دان بنێن به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى سه‌ربه‌خۆ.
(بن ئهلیهعیزر) وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى ئیسرائیل له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل‌دا رِایگهیاند:
ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كاندا كارێكى پێویسته و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه.
گوتیشى: ئیسرائیل به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌نجام بدات و بگاته رِێككهوتنێك له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و رِێككهوتنهش ببێته هۆى دواكه‌وتنى دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه‌كان.
دروست كردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه نشینه‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ئێستادا گه‌وره‌ترین كێشه‌ى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیله و بوه‌ته هۆى وه‌ستانى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردولا و دهسهلاَتدارانى فه‌له‌ستینى وه‌ستاندنى كاركردن له دروستكردنى كۆمه‌لگاى نیشته‌جێ بون به‌مه‌رجى سه‌ركى داده‌نێن بۆ ده‌ست پێكدرنهوهى دانوستانه‌كان نێوانیان.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى ئیسرائیل هۆشدارى دایه سه‌رجه‌م و لاَتانى جیهان و له‌نێوانیاندا ئه‌مه‌ریكا له دانپێدانان به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستین و هاوكاری كرندیان بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ.
شایانى باسه ژماره‌یه‌كى زۆر له ولاَتانى جیهان دانیان ناوه به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى به سنورى پێش ساڵى 1967 كه دواهه‌مینیان ولاَتى ئیكوادۆر بو كه دانى پێدانا.
سه‌رچاوه/pukmedia
