رِوسیا داواده‌كات به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران زیاتر بخرێته ژێر چاودێریه‌وه
سه‌رۆك كۆمارى رِوسیا داواى له ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه چاودێری زیاترى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بكرێت و هه‌روه‌ها داواى له حكومه‌تى ئێران كرد رِێگه به پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بدات بۆ پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و لابردنى ئه‌و گومانانه‌ى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له‌لایه‌ن ولاَتانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
(دیمیتری مێدڤێدێڤ) سه‌رۆك كۆمارى رِوسیا رِایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران كه رِێگه به پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بدات بۆ پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌رگاى به‌رِوى جیهاندا بكاته‌وه بۆ دڵنیابون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
سه‌رۆك كۆمارى رِوسیا گوتیشى: حكومه‌تى ئێران هه‌ڵوێستى توندى هه‌یه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌ى نێوان حكومه‌تى ئێران و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیه.
هه‌ر له درێژه‌ى وته‌كانیدا له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران دیمیتری مێدڤێدێڤ سه‌رۆك كۆمارى رِوسا كه به سه‌ردانێكى دوو رِۆژه گه‌یشته ولاَتى هیندستان داواى له حكومه‌تى ئێران كرد كه ده‌رگاى به‌رِوى پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بكاته‌وه تا بتوانن به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بپشكنن هه‌تا گومان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نه‌مێنێت.
شایانى باسه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان رِوسیا و ئێران ئاڵۆزى تێكه‌وتوه به‌تایبه‌ت دواى په‌سه‌ندكردنى برِیارى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ چواره‌م جار به‌هۆى به‌رده‌وام بونى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و گوێ نه‌دان به برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، و هه‌روه‌ها ولاَتانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌تى ئێرانى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له رِێگه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه به‌لاَم حكومه‌تى ئێران ئه‌و هه‌والاَنه رِه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه مه‌به‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بۆ كارى ئاشتیه.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
