نه‌ژاد: ولاَته زلهێزه‌كانى جیهان له چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران ناترسن
سه‌رۆكى ئێران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ولاَته زلهێزه‌كانى جیهان له چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران ناترسن به‌ڵكو له پێشكه‌وتنى زانستى و كرانه‌وه‌ى هاولاَتیانى ئێرانى ده‌ترسن.
(مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند: ولاَته زلهێزه‌كانى جیهان له چه‌كى ئه‌تۆمى ناترسن و ترسیان له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران نییه كه ئێستا فشارێكى زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران بۆ ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌ڵكو له به‌ره‌وپێشچونى زانستى گه‌لى ئێرانى ده‌ترسن، و ترسیان له‌و به‌ره‌وپێشچونه زانستیه هه‌یه كه گه‌لى ئێران به‌ده‌ستى هێناوه.
گوتیشى: ولاَته زلهێزه‌كانى مێژوى گه‌لى ئێرانى باش ده‌زانن و ده‌زانن كه به‌ره‌وپێشچونى زانستى ئێران چ كاریگه‌ریه‌كى هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونى ولاَتى ئێران، بۆیه ده‌یانه‌وێت كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونى زانستى و شارستانیه‌تى گه‌لى ئێران.
له‌میانه‌ى به‌ژدارى كردنى له مه‌راسیمێكدا سه‌رۆكى ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد گوتیشی: ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى كه له ئێران رٍوده‌دات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى پێشكه‌وتوى تێدا به‌كارهاتوه و له‌لایه‌ن هێزێكى گه‌وره‌وه پشتگیرى ده‌كرێت.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى ئێران ولاَتانى رِۆژئاواى تۆمه‌تباركرد به تیرۆركردنى زانایانى ئێرانى و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه تیرۆركردنى زاناكانى ئێران بۆ رِێگرتنه له به‌ره‌وپێشچونى زانستى ئێران و رِێگرى كردنه ئێرانه له به‌ره‌وپێشچونى بوارى زانستى و شارستانیه‌ت كه ده‌بێته هۆى به‌هێزبونى ئێران.
شایانى باسه له‌هه‌فته‌ى رِابردودا شارى (جابهاز) له ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه بینى كه تێیدا 39 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیشى تێدا برینداربون.
هه‌روه‌ها له‌چه‌ند مانگى رِابردودا دوو زاناى ئێرانى تیرۆركران و هه‌وڵێ رِفاندنى زانایه‌كى تر‌ى ئێران له‌ناو خاكى ئێران‌دا پوچه‌ڵكرایه‌وه.
سه‌رچاوه/ pukmedia
