ئه‌سه‌د داوا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات توركیا بكاته ئه‌ندام تا یه‌كێتى ئه‌وروپا نه‌بێته یانه‌ى مه‌سیحیه‌كان
سه‌رۆكى سوریا داواى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد كه توركیا وه‌ربگرێت له یه‌كێتیه‌كه‌یان وه‌ك ولاَتێكى موسوڵمان تا یه‌كێتى ئه‌وروپا نه‌بێته یانه‌یه‌ك بۆ مه‌سیحیه‌كان و ته‌نها ولاَته مه‌سیحیه‌كانى تێدا ئه‌ندام بێت.
(به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆكى سوریا رِایگه‌یاند:
پێویسته یه‌كێتى ئه‌وروپا حكومه‌تى توركیا وه‌ك ئه‌ندامى خۆى قبوڵ بكات چونكه یه‌كێتى ئه‌وروپا پێویستى به‌وه‌هه‌یه كه ولاَتێكى ئیسلامى تێدان بێت تانه‌بێته یانه‌یه‌ك ته‌نها بۆ ولاَته مه‌سیحیه‌كان.
سه‌رۆكى سوریا له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى (بێڵد)ـى ئه‌ڵمانى ئه‌ندام بونى توركیاى له یه‌كێتى ئه‌وروپا به گرنگ و پێویست ناوبرد و داواى له یه‌كێـى ئه‌وروپا كرد هه‌رچى زوتره ئه‌ندام بونى توركیا قبوڵ بكات.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا ئه‌سه‌د گوتیشى: یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى كرانه‌وه و دیالۆگ ده‌كات له‌نێوان پێكهاته جوداكانى ولاَتاندا به‌لاَم خۆى ته‌نها یه‌ك بیروبۆچون قبوڵ ده‌كات.
شایانى باسه له‌ساڵى 2005 دانوستانه‌كانى نێوان حكومه‌تى توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ستى پێكردوه به‌مه‌به‌ستى ئه‌ندامبونى توركیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌لاَم تا ئێستا یه‌كێتى ئه‌وروپا قایل نه‌بوه له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبونى توركیا به‌هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى داواكاریه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له ولاَتانى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دژى به‌ئه‌ندامبونى توركیان له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دایه یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وا حكومه‌تى توركیا پشت له ولاَتانى رِۆژئاوا ده‌كات و سیاسه‌تى خۆى ده‌گۆرِێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى باشى نابێت بۆ ولاَتانى ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه/ pukmedia
