موباره‌ك: ئیسرائیل به‌رپرسی یه‌كه‌مه له شكستهێنانى ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا
سه‌رۆكى میسر حكومه‌تى ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات به هۆكاری شكستهێنانى ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و سه‌رنه‌كه‌وتنى دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، و داوا له ولاَتانى جیهان ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان چرِ بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنى پرِۆسه‌ى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
(حوسنى موباره‌ك) سه‌رۆكى میسر له‌میانى پێشكه‌ش كردنى وتارێكدا له‌به‌رده‌م په‌رِله‌مانى ولاَته‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رِله‌مانى تازه‌ى ولاَته‌كه‌ى رِایگه‌یاند:
ئیسرائیل هۆكارى شكستپێهێنانى ئاشتی نێوان خۆی و فه‌له‌ستین بوه، و پێویسته حكومه‌تى ئیسرائیل بزانێت ئاسایشى گه‌له‌كه‌ی و ولاَته‌كه‌ى به ئاشتى ده‌بێت نه‌ك به دروستكردنى چه‌ك و داگیركارى.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى میسر داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد كه هه‌وڵى جدى بدات به‌كرده‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست، و له‌هه‌مانكاتدا هۆشدارى دایه حكومه‌تى ئیسرائیل له‌هه‌وڵدان بۆ شكستپێهێنانى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشى: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م ولاَتانى په‌یوه‌ندیدار هه‌وڵى رِوژد بده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى پرِۆسه‌ى ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و پاراستنى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
له‌كۆتاییدا حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشاندا بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و گوتى:
میسر ئاماده‌ییه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى سه‌رخستنى پرِۆسه‌ى ئاشتى بكات له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و رِوبه‌رِوى هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه بێته‌وه كه دێته پێشی.
شایانى باسه به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانى عه‌ره‌بی و چه‌ند ولاَتێكى تر دانوستانه رِاسته‌وخۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له‌چه‌ند مانگى رِابردودا ده‌ستى پێكرد به‌لاَم به‌هۆى به‌رده‌وامبونى ئیسرائیل له‌سه‌ر دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه نشین لایه‌نى دانوستكارى فه‌له‌ستینى پاشه‌كشێیان كرد له دانوستانه‌كان و وه‌ستانى ئیسرائیل له دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى جوله‌كه نشینه‌كان به مه‌رجى سه‌ره‌كى داده‌نێن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى نێوانیان.
سه‌رچاوه/ pukmedia
