به‌هۆى سوكایه‌تى كردن به شێخ سه‌عیدى پیران دادگاى توركیا سزاى سه‌رۆكى پارتێكى ولاَته‌كه‌ى ده‌دات
گولاَن/س.م
دادگاى بالاَى توركیا سزاى دارایی سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی توركیا به‌هۆى سوكایه‌تى كردن به سه‌ركرده‌ى كورد (شێخ سه‌عیدى پیران).
دادگایی كردنه‌كه له شارى ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا به‌رِێوه‌چو له‌سه‌ر داواى (دیادین فرات)ـى نه‌وه‌ى شێخ سه‌عیدى پیران كه سكالاَى له‌سه‌ر (ده‌وله‌ت باغچلی)ـى سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی تۆماركرد و داواى كردبو كه باغچلی به پاره‌یه‌كى رِه‌مزى سزا بدرێت به‌هۆى سوكایه‌تى كردنى به شێخ سه‌عیدى پیران.
دواى دادگایی كردنه‌كه دادگا برِیارى دا كه به‌برِێك پاره‌ى رِه‌مزى به‌برِی پێنج لیره‌ى توركى كه ده‌كاته سێ دۆلار و نیو سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی سزا بدات.
دواى ده‌رچونى برِیارى دادگا به سزادانى باغچلی به‌هۆى سوكایه‌تى كردنى به شێخ سه‌عیدی پیران، (دیادین فرات)ـى كورِه‌زاى شێخ سه‌عیدی پیران له لێدوانێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِێگه‌ناده‌ین به‌هیچ كه‌سێك سوكایه‌تى به باپیرمان بكات و ئێمه په‌یوه‌ستین به رِێبازى شێخ سه‌عیدى پیران و له‌سه‌ر هه‌مان رِێبازى ئه‌وین.
ده‌وله‌ت باغچلی سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی توركیا له كۆبونه‌وه‌ى په‌رِله‌مانى توركیا له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رِابردو رِه‌خنه‌ى له پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركیا گرت و سوكایه‌تى به شێخ سه‌عیدى پیران كرد دواى ئه‌وه‌ى رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا به كه‌سێكى هه‌وڵده‌ر بۆ جیابونه‌وه ناوى برد.
شایانى باسه شێخ سه‌عیدی پیران یه‌كێكه له دیارترین سه‌ركرده‌كانى كوردستانى توركیا و سه‌ركردایه‌تى شورِشی كوردى ده‌كرد له شارى دیار به‌كر دژى ده‌وڵه‌تى تورك به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌تاتورك، و داوامافه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كوردى ده‌كرد.
شێخ سه‌عیدی پیران له ساڵى 1865 له گوندى (بالو) له كوردستانى توركیا له‌دایك بوه و پاشان خوێندنى وانه‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلامى ته‌واو كردوه، و له‌ساڵى 1908 ده‌ستى كردوه به كارى سیاسی و له‌ساڵى 1924 بوه به‌سه‌رۆكى (كۆمه‌ڵه‌ى ئازادى كوردی) و برِیارى دا كه بزوتنه‌وه‌یه‌كى چه‌كدارى پێكبهێنێت دژى حكومه‌تى ئه‌و كاته‌ى توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ى، و زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س به‌ژدارى له شۆرِشه‌كه‌ى شێخ سه‌عیدی پیرانیان كرد.
له‌ساڵى 1925 هێزه‌كانى توركیا شێخ سه‌عید ده‌ستگیرده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ 47 سه‌ركرده‌ى كوردیدا برِیارى له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت له مانگی نیسانى هه‌مان ساڵ سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌سێداره ده‌درێت.
سه‌رچاوه/ ویكیپیدیا / ئاكانیو
