گوڵ هه‌رِه‌شه‌ى داخستنى به‌ده‌په ده‌كات
سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌رپرسانى پارتى ئاشتى و دیموكراسی ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌گه‌ر په‌رِله‌مانتارانى ئه‌و پارته له په‌رِله‌مانى توركیا به زمانى كوردى گفتوگۆ بكه‌ن ده‌بێته هۆى داخستنى پارته‌كه‌یان.
(عه‌بدولاَ گوڵ) سه‌رۆك كۆمارى توركیا له كۆنگره‌یه‌كه‌ى رِۆژنامه‌وانیدا هۆشدارى دایه ئه‌و په‌رِله‌مانتارانه‌ى به‌زمانى كوردى له هۆڵى په‌رِله‌مانى توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و رِایگه‌یاند:
ئاخاوتن به‌زمانى كوردى له په‌رِله‌مانى توركیا پێچه‌وانه‌ى یاسا و ده‌ستورى توركیایه و له‌ده‌ستوردا به‌رِونى ئاماژه به‌وه‌كراوه.
گوتیشی: نوسین و به‌چاپ گه‌یاندنى په‌رتوك و سه‌رجه‌م نوسراوه‌كان به زمانى كوردى كارێكى ئاساییه به‌لاَم ئاخاوتن به زمانى كوردى له توركیا قه‌ده‌غه‌یه و پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى توركیایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر په‌رِله‌مانتارانى پارتى ئاشتى و دیموكراسى ناسراو به (به‌ده‌په) له په‌رِله‌مانى توركیا به زمانى كوردى گفتوگۆ بكه‌ن ده‌بێته هۆى داخستنى ئه‌و پارته‌كه‌یان.
له‌به‌رامبه‌ردا (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش)ـى هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسی ئاشكرایی كرد كه عه‌بدولاَ گوڵى سه‌رۆك كۆمارى توركیا دادگاى بالاَى ده‌ستورى توركیاى ئاگاداركردوه‌ته‌وه به داخستنى پارتى ئاشتى و دیموكراسى و له هه‌وڵى داخستنى ئه‌و پارته‌یه.
ده‌میرتاش گوتیشى: ئێمه سورین له‌سه‌ر فه‌راهه‌مكردنى خوێندن له توركیا به زمانى دایك و ئاماده‌ین له‌و پێناوه‌دا كار بكه‌ین نه‌ك پارتێك ئه‌گه‌ر 100 پارتى وه‌كو پارتى ئاشتى و دیموكراسی دابخرێت.
شایانى باسه به‌پێى ده‌ستورى توركیا زمانى فه‌رمى ئه‌و ولاَته ته‌نها زمانى توركیه و هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ى نیه به زمانێكى تر جگه له زمانى توركی گفتوگۆ بكه‌ن، و په‌رِله‌مانتارانى پارتى ئاشتى و دیموكراسی داواده‌كه‌ن رِێگه‌یان پێبدرێت له په‌رِله‌مانى به‌زمانى دایك كه زامنى كوردیه گفتوگۆ بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
