نه‌ژاد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَتهكهى گۆرِی
سه‌رۆكى ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَتهكهى لهكارلادا و سه‌رۆكى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌جێى ئه‌و دیارى كرد.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَتهكهى \""مه‌نوچه‌هر موته‌كى\"" له‌سه‌ر كار لادا و (عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی) كرده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران.
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى پێشتر باڵێۆزى ئێران بوه له ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى تا ساڵى 2004 و ساڵى رِابردو بوه به سه‌رۆكى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران .
ساڵحى له‌ساڵى 2005 كاندیدى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بهلاَم له‌لایه‌ن خامنه‌ئی رِهت كرایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا \""هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند كه گۆرِینى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، و گرنگ سیاسه‌تى ئێرانه نه‌ك گۆرِینى كه‌سێك.
گوتیشی: په‌یوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و ئێران په‌یوه‌ست نییه به په‌یوه‌ندى تاكه كه‌سێكه‌وه به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه په‌یوه‌ندى نێوان ئێران ئه‌مه‌ریكا لهئهوپهرِى ئاڵۆزیدایه.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌رپرسى سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا(كاترینا ئاشتون) هیواى خواست كه گۆرِینى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كاریگه‌رى نه‌بێت له‌سه‌ر گفتوگۆكانى نێوان ئێران و ولاَتانى 5+1 كه برِیاره مانگى كانونى دوه‌م كۆبونه‌وه‌كانیان له توركیا ده‌ستپێبكه‌ن."
