كلینتۆن: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست بسه‌پێنێت
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دانى به‌وه‌دا نا كه ولاَته‌كه‌ى ناتوانێت ئاشتى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا، و داواى له هه‌ردو حكومه‌تى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كرد كه ده‌ست بكه‌نه‌وه به دانوستانه‌كانیان.
(هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ئاشتى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌ڵكو ئاشتى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر ویستى هه‌ردوو لا.
گوتیشى: ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه فشار بخاته سه‌ر هه‌ردو لایه‌نى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیلی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه نارِاسته‌خۆكانى نێوانیان، و ناكۆكیه سه‌ره‌كیه‌كان دیارى بكرێت تا به كرده‌وه هه‌نگاو بنرێت بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م لێدوانانه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى ئه‌وه‌دێت كه له‌چه‌ند مانگى رِابردودا دانوستانه رِاسته‌خۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى پێكرد به‌سه‌ر په‌رشتى چه‌ندین ولاَتى ناوچه‌كه و جیهان به‌لاَم به‌هۆى به‌رده‌وام بونى ئیسرائیل له دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه‌نشینه‌كان له ناوچه‌كه‌دا فه‌له‌ستینیه‌كان له دانوستانه‌كان كشانه‌وه و وه‌ستاندنى ئیسرائیل له دروستكردنى كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێ بونى جوله‌كه‌كان به مه‌رجى سه‌ره‌كى داده‌نێن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى نێوانیان.
له‌هه‌فته‌ى رِابردودا ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند كه ده‌ستبه‌ردارى هه‌وڵه‌كانى بوه بۆ قایل كردنى ئیسرائیل له ده‌ستبه‌رداربونى له دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه‌نشینه‌كان كه فه‌له‌ستینیه‌كان به‌مه‌رجى سه‌ره‌كى داده‌نێن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌له‌ستینه‌كان داواده‌كه‌ن كه سنورى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل دیارى بكرێت تا بتوانرێت ولاَتێكى فه‌له‌ستینى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانى فه‌له‌ستینى لێدوانه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیلاری كلینتۆن به لێدوانى دوباره ناوده‌به‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌بێته هۆى رِێگه‌خۆش كردن له‌به‌رده‌م ئیسرائیل بۆ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
