ئیخوان موسلیمین هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رِله‌مانى میسر ده‌دات
ئیخوان موسلیمین كه گه‌وره‌ترین لایه‌نى به‌رهه‌ڵستكارى میسره ئاشكرایی كرد كه له‌هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویستدایه له‌سه‌ر ساخته‌كارى و پێشێلكاریه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رِله‌مانى میسر كه‌له مانگى رِابردو به‌رِێوه‌چو و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان رِاده‌ستى رِێكخراوه‌كانى مافی مرۆڤى جیهانى ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه په‌ناده‌به‌نه به‌ر دادگاى ده‌ستورى و دادگاى بالاَى ئیداری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رِله‌مانى نوێی میسر، و دوباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رِله‌مانى میسر.
كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین له دواین هه‌ڵبژاردنى میسردا شكستێكى گه‌وره‌ى هێنا و نه‌یتوانى ده‌نگى چاوه‌رِوان كرا‌و به‌ده‌ستبهێنێت، و به‌رپرسانى ئیخوان موسلیمین هۆكارى ئه‌و شكسته ده‌گه‌رِێننه‌وه بۆ ئه‌و ساخته‌كاریه زۆره‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌لایه‌ن پارتى ده‌سه‌لاَتداره‌وه ئه‌نجام درا.
به‌پێى ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانى میسر پارتى نیشتیمانى دیمو‌كراتى ده‌سه‌لاَتدار كه حوسنى موباره‌ك سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات 80% كورسیه‌كانى په‌رِله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه.
(سوبحى ساڵح) ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین و په‌رِله‌مانتارى پێشوى میسر رِایگه‌یاند:
په‌یوه‌ندى به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رجه‌م رِێكخراوه‌كانى مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین له جیهان و به‌ڵگه‌نامه‌كانى تایبه‌ت به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى رِاده‌ستیان ده‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رِله‌مانى میسر كشایه‌وه و 20% كورسیه‌كانى په‌رِله‌مانى له‌ده‌ستدا، به‌هۆى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى گه‌وره له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌پێى وته‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین.
شایانى باسه هه‌ڵبژاردنه‌كانى میسر له كۆتایی مانگى رِابردو به‌رِێوه چو لایه‌نه‌كان كێبرِكێیان ده‌كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى 518 كورسی، و به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پارتى نیشتیمانى دیمو‌كراتى ده‌سه‌لاَتدار 420 كورسی به‌ده‌ستهێنا و بێلایه‌نه‌كانیش 70 كورسی و چه‌ند حیزبێكى تریش 14 كورسیان به‌ده‌ستهێنا و 10 كورسیش له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه دیارى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
