ئه‌مه‌ریكا سزاكانى سه‌ر ئێران توند ده‌كات
كۆشكى سپی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه سزاكانى سه‌ر ئێران توندتر ده‌كات به‌هۆى به‌رده‌وام بونى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له چالاكیه‌كانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
وته‌بێژى كۆشكی سپی (گری سیمور) رِایگه‌یاند: به‌م نزیكانه گه‌مارۆ ئابوریه‌كانى سه‌ر ئێران زیاد ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران كه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان، و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى كۆكن له‌سه‌ر رِێگرى كردن له چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران.
له‌لای خۆیه‌وه (رِۆبه‌رت گه‌یتس)ـى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه ولاَتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو پشتگیرى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ سه‌پاندنى سزاى ئابورى به‌سه‌ر ئێران تا ببێته هۆى رِاگرتنى چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانى ئه‌و ولاَته و ناچار بكرێت ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت.
گوتیشى: ولاَتانى عه‌ره‌بی داوا ده‌كه‌ن ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت و پشتگیرى هه‌ر جۆره هه‌وڵێكى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ رِێگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دا له ئه‌گه‌رى هێرش كردنه سه‌ر ئێران و گوتى:
هێرش كردنه سه‌ر ئێران نابێته هۆى رِێگرى كردن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند ساڵێك دواى ده‌خات، و ده‌بێته هۆى پشتگیرى هاولاَتیانى ئێرانى بۆ حكومه‌تى ئێران.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانى حكومه‌تى ئێران رِه‌تى ده‌كه‌نه‌وه دانوستان له‌سه‌ر پیتاندنى یۆرانیۆم ئه‌نجام بده‌ن و به‌رنامه ئه‌تۆمیكه‌ى ئێران به مافێكى رِه‌واى خۆیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، و چه‌ندین جار دوپاتیان كردوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستیان له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه ئاشتیه نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانى جیهانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى و جیهان به‌گشتى.
شایانى باسه له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا ئێران له‌گه‌ڵ ولاَتانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستى كرده‌وه به دانوستانه‌كان و برِیاره له ماوه‌ى رِابردودا له ولاَتى توركیا ده‌ست بكرێته‌وه به دانوستانه‌كان.
سه‌رچاوه/ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك
