یه‌كێتى ئه‌ورپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى سه‌پاندنى سزا ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا
حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَته‌كه‌ى نیگه‌رانى خۆى نیشاندا بۆ شكستهێنانى دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و سه‌رنه‌كه‌وتنى ئاشتى له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا.
رِۆژى هه‌ینى (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ى كۆنگریه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا داوا له فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌كات كه ده‌ست به دانوستانه‌كان بكه‌نه‌وه و به زوترین كات.
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه ئه‌مه‌ریكا بێ ئومێد نه‌بوه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
به‌هۆى به‌رده‌وام بونى ئیسرائیل له‌سه‌ر دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى جوله‌كه نشینه‌كان دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل وه‌ستاوه و به‌رپرسانى فه‌له‌ستینی سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌تا ئیسرائیل ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێت له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌و كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێ بونانه ده‌ست نه‌كه‌نه‌وه به دانوستان.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى:
پێویسته له‌سه‌ر فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌ست بكه‌نه‌وه به دانوستانه‌كان و كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌توانن ئاشتى به‌رپا بكه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لای خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوایان كرد كه سزا به‌سه‌ر ئیسرائیل بسه‌پێندرێت به‌هۆى به‌رده‌وامبونى له‌سه‌ر دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بونى جوله‌كه نشینه‌كان كه بوه‌ته‌هۆى وه‌ستاندنى دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره
