موباره‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا: دیموكراتیه‌ت له بیر بكه‌ن له عێراق چونكه عێراقیه‌كان دڵرِهقن
سه‌رۆكى میسر ئامۆژگارى ئه‌مه‌ریكایه‌كان ده‌كات كه دیموكراتیه‌ت له بیر بكه‌ن له عێراق چونكه عێراقیه‌كان دڵرِقن و ناتوانن دیموكراتیه‌ت قبوڵ بكه‌ن.
له‌میانه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه سایتى ویكیلیكس بلاَوى كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى تێدایه كه تایبه‌ته به به‌رپرسانى میسر به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له (حوسنى موباره‌ك)ـى سه‌رۆكى میسر و (جه‌مال موباره‌ك)ـى كورِى و (عومه‌ر سلێمان)ـى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگری میسر له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق.
له مانگى ئایارى 2008 حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر و جه‌مال موباره‌كى كورِى و عومه‌ر سلێمانى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میسر چاویانكهوتوه به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ره‌م شێخ پێى رِاگهیاندون كه چه‌سپاندنى دیموكراتیه‌ت له عێراق له‌بیر بكه‌ن چونكه عێراقیه‌كان به‌هه‌ڵكه‌وت و ته‌بیعه‌تیان دڵرِهقن و ناتوانن دیموكراتیه‌ت قبوڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها موباره‌ك ئامۆژكارى (دیك چینى) جێگرى ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى كردوه كه جه‌نگى عێراق نه‌كات و هاوكارى هێزه چه‌كداریه‌كان بكات ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى له‌كارلادانى دیكتاتۆرێك جێگرتنه‌وه‌ى به دیكتاتۆرێكى دادپه‌روه‌ر.
ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له واده‌ى دیارى كراودا سه‌رۆكى میسر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت له عێراق بكشێته‌وه.
به‌پێى یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان حوسنى موباره‌ك به به‌رپرسانى عێراقی رِایگهیاندوه كه ئاماده‌یی ولاَتهكهى نیشانداوه بۆ مه‌شقپێدان و رِاهێنانى سوپاى عێراق بهلاَم تائێستا به‌رپرسانى عێراق وهلاَمى ئه‌و پێشنیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌كۆتاییدا حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌هۆى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق دهسهلاَت و هه‌ژمونى ئێران له ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌بێت.
سه‌رچاوه/ yahoo
