نه‌ژاد: به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران جێى گفتوگۆ نیه
سه‌رۆكى ئێران پیتاندنى یۆرانیۆم به مافێكى رِهواى ولاَتهكهى ده‌زانێت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێی گفتوگۆ نییه.
(مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) سه‌رۆكى ئێران رِایگهیاند:پیتاندنى یۆرانیۆم مافێكى رِهواى حكومه‌تى ئێرانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتانى جیهان ناكه‌ین له‌سه‌ر به‌رنامه ئهتۆمیهكهمان و هه‌مو ولاَتێك مافی هه‌یه به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى هه‌بێت.
نه‌ژاد ئاماده‌یی ولاَتهكهى نیشاندا بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژئاوادا به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى كێشه‌كانى نێوانیان و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هێشتا جێگاى ئه‌نجامدانى گفتوكان دیارى نه‌كراوه.
برِیاره به‌م نزیكانه ئێران و لاَتانى زلهێزى جیهان كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوانیان، بهلاَم ئێران دوپاتى كرده‌وه كه پیتاندنى یۆرانیۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێی گفتوكردن نییه.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یت سهرسورِمانى خۆى دهربرِی له‌سه‌ر گومانى ولاَتان لهمهرِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌رنامه‌یه‌كى ئاشتیه و مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر هیچ ولاَتێكى جیهان.
له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهوانیدا له شارى دیمهشقى پایته‌ختى سوریا (جاسم موحه‌ممه‌د خهزافی) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یت رِایگهیاند:
جێگاى سهرسورِمانه كه ته‌نها باس له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ده‌كرێت و به‌مه‌ترسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌كاتێكدا كه ئیسرائیل خاوه‌نى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه كه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر جیهان.
گوتیشى: به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ئاشتیه و هیچ مهترسیهكى نییه له‌سه‌ر جیهان.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یت گوتى: رِێگه ناده‌ین هیچ رِهخنهیهك له ئێران بگیرێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/ ئاژانسى هه‌واڵى كوه‌یت
