هه‌ڵبژاردنه‌كانى میسر ده‌ستى پێكرد
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه بنكه‌كانى ده‌نگدانى ولاَتى میسر به‌رِوى ده‌نگده‌ران كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى 508 په‌رِله‌مانتار بۆ ئه‌نجومه‌نى گه‌لى میسر كه‌له نێوانیاندا 64 په‌رِله‌مانتارى ئافره‌تى تێدا ده‌بێت، و ده‌سه‌لاَتداران رِێوشوێنى توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌رِه‌شه‌یه‌كى له‌ناكاو و ئاژاوه‌گێرِی.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ترسێكى زۆریان هه‌یه له به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَت و ترس به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌ران له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتى ده‌سه‌لاَتدار.
نزیكه‌ى 40 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له میسر له كۆى 82 ملیۆن كه‌سى دانیشتوى میسر.
4686 پاڵێوراوى پیاو كێبرِكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى 444 كورسی په‌رِله‌مان كه 1188 پاڵێوراویان سه‌ربه‌لایه‌نه‌كانن و 3498 پاڵێوراوه‌كه‌ى تریش سه‌ربه‌خۆن.
378 كاندیدى ئافره‌ت كێبرِكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى 64 كورسی په‌رِله‌مانى، له‌نێوانیاندا 145 پاڵێوراویان سه‌ربه پارته سیاسیه‌كانن و 233 پاڵێورایشی سه‌ربه‌خۆن.
پارتى نیشتیمانى دیمو‌كراتى فه‌مانرِه‌وای میسر به 800 كاندید به‌ژدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردوه، و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ریه‌ك له پارتى شاند و پارتى لیبرِالی به 194 پاڵێوراو به‌ژدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها پارتى گردبونه‌وه‌ى چه‌پ به 82 پاڵێوراو و پارتى عه‌ره‌بی ناسرى به 47 پاڵێوراو و ژماره‌یه‌كى تر پارت به‌ژداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى كورسی له ئه‌نجومه‌نى گه‌لى میسر.
شایانى باسه له هه‌ڵبژاردنى رِابردودا له كۆى 454 كورسی پارتى ده‌سه‌لاَتدار 311 كورسی به‌ده‌ستهێنا و ئیخوان موسلمین 88 كورسی و سه‌ربه‌خۆكان 24 كورسیان به‌ده‌ستهێنا له‌گه‌ڵ 31 كورسی بۆ پارته‌كانی تر وه‌ك لیستى شاند و گردبونه‌وه و غه‌د.
سه‌رچاوه/ pukmedia
