ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ ولاَتى چین ده‌كات فشاربخاته‌ سه‌ر كۆریاى باكور بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كۆریاى باشور

ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ ولاَتى چین ده‌كات فشاربخاته‌ سه‌ر كۆریاى باكور بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كۆریاى باشور

گولاَن/س.م
ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ ولاَتى چین ده‌كات فشاربخاته‌ سه‌ر حكومه‌تى كۆریاى باكور بۆ كۆتایی هێنان به‌ناكۆكیه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆریاى باشور و هێرشه‌كانى بۆسه‌ر كۆریاى باشور رِابگرێت، و ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان.

حكومه‌تى كۆریاى باكور هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و كۆریاى باشور تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ هه‌وڵدان بۆ به‌رپاكردنى جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌هۆى به‌رده‌وامبونیان له‌سه‌ر مانۆره‌ سه‌ربازیه‌كانیان.

(مایكڵ مۆڵن) سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ له‌سه‌ر ولاَتى چین فشاره‌كانى به‌كاربهێنێت بۆسه‌ر كۆریاى باكور به‌مه‌به‌ستى گۆرِینى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى كۆریا و ده‌ستبه‌رداربونى له‌ توندوتیژى.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین (یانگ غیه‌) له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى كۆریاى باكور له‌ چین رِایگه‌یاند: چین سوره‌ له‌سه‌ر پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵنه‌گیرسانى شه‌رِ له‌ نێوان هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریاى باشور وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌له‌م هه‌فته‌ رِوى دا.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى چین داواى كرد كه‌ ئه‌و مانۆره‌ سه‌ربازیه‌ى له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریاى باشور ده‌ستى پێكردوه‌ كۆتایی پێبهێنرێت له‌ ناوچه‌كه‌.
و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ مانۆره‌ سه‌ربازیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆریاى باشور دژایه‌تى كردنى ولاَتى چین بێت.

شایانى باسه‌ كۆریاى باكور له‌ رِۆژى سێ شه‌ممه‌ى رِابردو به‌ گوله‌ هاوه‌ن هێرشى كرده‌ سه‌ر دورگه‌یه‌كى ژێر ده‌سه‌لاَتى كۆریاى باشور و بوه‌هۆى كوشتنى 4 كه‌س و برینداربونى ژماره‌یه‌كى تر، و حكومه‌تى كۆریاى باشور وه‌لاَمى هێرشه‌كانى كۆریاى باكورى دایه‌وه‌، و ئه‌م هێرشه‌ى كۆریاى باكور به‌ مه‌ترسیدارترین هێرش و ئاڵۆزى نێوان هه‌ردو كۆریا داده‌نرێت له‌داوى كۆتایی هاتنى جه‌نگى هه‌ردو كۆریا له‌ ساڵانى 1950-1953 .

سه‌رچاوه‌/ ئەلجه‌زیره‌
Top