مۆڵن: ئه‌گه‌رى هێرشی سه‌ربازى بۆسه‌ر ئێران لەئارادایە
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه ئێران نزیكه له به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێك و مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
(مایكل مۆڵن) سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازى بۆسه‌ر ئێران هێشتا له‌ئارادایه و ئه‌گه‌ر رِێگا دیبلۆماسیه‌كان شكستیان هێنا له ده‌ستبه‌راربونى ئێران له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌وه سنورێك بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى داده‌نێین كه جێگه‌ى سه‌رنجى جیهانه.
گوتیشى: هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌رى هێرشی سه‌ربازى بۆسه‌ر ئێران هه‌یه به‌لاَم سزاكانى سه‌ر ئێران كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوه له‌سه‌رى به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى له‌لای ژماره‌یه‌ك ولاَته‌وه چاوه‌رِوان ده‌كرا كه كاریگه‌رى زۆر نه‌بێت له‌سه‌ر ئێران.
