كارزاى داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان كه‌م بكاته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئه‌فغانستان داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات چالاكیه سه‌ربازه‌كانى له شه‌واندا بوه‌ستێنێت چونكه ده‌بێته هۆى به‌هێزبونى چه‌كدارانى تاڵیبان و زیان گه‌یاندن به دانیشتوانى ئه‌فغانستان.
(حامید كارزاى) سه‌رۆكى ئه‌فغانستان له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامهى (واشنتۆن پۆست) رِایگهیاند:
ئێستا كاتى ئه‌وه هاتوه كه ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان كه‌م بكاته‌وه، و سنورێك دابنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى رِۆژانهى ئه‌فغانیه‌كان.
گوتیشى: پێویسته سنورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت كه ده‌بێته مایه‌ى تورِهیی دانیشتوان و بێزاركردنیان.
له‌لای خۆیه‌وه (مایك لایونز) رِاوێژكارى كاروبارى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌فغانستانى به لێدوانێكى له‌ناكاو و چاوهرِوان نه‌كراو ناوبرد.
