رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى دادگایی كردنى جۆرج بۆش ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى خنكاندانى زیندانیان و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى دادگایی كردنى جۆرج بۆشى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
جۆرج بۆش ماوه‌ى هه‌شت ساڵى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكاى كردوه له كتێبێكدا كه له‌چه‌ند رِۆژى رِابردو بلاَوى كرده‌وه تایبه‌ته به ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كردنى ئه‌مه‌ریكا و سهبوردهى ئه‌و ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌ده‌كات كه فه‌رمانى كردوه به خنكاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى (خالد شێخ موحه‌ممه‌د) كه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى 11ـى سێپته‌مبه‌ر.
رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواده‌كات كه جۆرج بۆشى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مه‌ریكا دادگایی بكرێت به‌تۆمه‌تى ئه‌شكه‌نجه‌دان و خنكاندنى زیندانیان چونكه ئه‌شكه‌نجه‌دان و خنكاندنى زیندانى پێچه‌وانه‌ى رِێككهوتنامهى نێوده‌وڵه‌تى مافی مرۆڤه.
