ئه‌مه‌ریكا سزاكانى سه‌ر ئێرانى درێژكرده‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا برِیارى دا بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر سزا داراییه‌كانى سه‌ر ولاَتى ئێران درێژ بكاته‌وه.
(باراك ئۆباما) سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا برِیارى دا كه سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر ئێران بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر درێژ بكاته‌وه، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى له كۆنگرێسى ولاَته‌كه‌ى كرد كه ئه‌و برِیاره په‌سه‌ند بكات.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هۆكارى درێژكردنه‌وه‌ى سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر ئێرانى گه‌رِانده‌وه بۆ به‌رده‌وام بونى ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌رده‌وام بونى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
شایانى باسه ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 1979 تا ئێستا سزاى ئابورى ولاَته‌كه‌ى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندوه و په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران پچرِاندوه.
