كلینتۆن: توركیا و به‌رازیل ئاماده‌ی دانوستانه‌كانى نێوان ئێران و ولاَتانى رِۆژئاوا نابن
گولاَن/ساڵح محمد
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه له‌كاتى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى نێوان ولاَتى ئێران و ولاَتانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ریه‌ك له ولاَتى توركیا و به‌رازیل ئاماده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه نابن.
له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا حكومه‌تى ئێران ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له ولاَتى توركیا ، و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى توركیا ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ له‌خۆگرتنى ئه‌و كۆبونه‌وه و پێشوازى له‌و هه‌نگاوه كرد.
(هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند:
له‌كۆبونه‌وه‌كانى نێوان ئێران و ولاَتانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران هه‌ریه‌ك له ولاَتانى توركیا و به‌رازیل ئاماده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه نابن.
گوتیشى: یه‌كێتى ئه‌وروپا كات و شوێنى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌كانى نێوان ئێران و ولاَتانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دیاری ده‌كات.
