ئه‌ردۆگان: توركیا به‌م نزیكانه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا

ئه‌ردۆگان: توركیا به‌م نزیكانه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ئاشكرایی كرد كه‌ ولاَته‌كه‌ى به‌م نزیكانه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا.

(رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
توركیا رِێگه‌ى زۆرى برِیوه‌ بۆ به‌ئه‌ندام بون له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا و كه‌متر له‌ دوو ساڵى تر توركیا ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌ورپا، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ولاَتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا رِێگرى ده‌كه‌ن و به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن بۆ به‌ئه‌ندام بونى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا.

یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ دواین رِاپۆرتیدا كه‌ له‌سه‌ر توركیا بلاَوى كرده‌وه‌ داواى له‌ توركیا كرد كه‌ ده‌ستورى ولاَته‌كه‌ى بگۆرِێت و ده‌ستورێكى نوێ دابنێت و كێشه‌ى كورد به‌ رِێگه‌ى ئاشتى و دیموكراسی چاره‌سه‌ر بكات تا بتوانێت ببێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێـى ئه‌وروپا.
Top