جاك شیراك به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دادگای ده‌كرێت
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى پێشوى فه‌ره‌نسا به‌تۆمه‌تى بونى گه‌نده‌ڵى له بهرِێوهبردنیدا و به‌كارهێنانى سامانى گشتى به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست و بۆ مه‌به‌ستى سیاسی دادگایی ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى له‌سه‌ر بسه‌لمێنێت دادگا به 5 ساڵ زیندان كردن و برِێك پاره سزاى ده‌دات.
رِاگهیاندنهكانى فه‌ره‌نسا بلاَویان كرده‌وه كه جاك شیراكى سه‌رۆكى پێشوى فه‌ره‌نسا له سالاَنى 1977 تا ساڵى 1995 سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس بوه و له‌و كاته‌دا موچه‌ى بۆ زیاتر له 35 كه‌سی نزیكى خۆى برِیوهتهوه بۆیه برِیاره له‌سه‌ر ئه‌وكاره و به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى سامانى گشتى به‌شێوه‌یه‌كى خراپ دادگای بكرێت.
