ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى ده‌كاته‌وه كە بیەوێ هێرش بكاته سه‌ر ئێران
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه كه هێرش بكاته سه‌ر ئێران و جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بونى ئه‌مه‌ریكا له سزا سه‌پێندراوه‌كانى به‌سه‌رئێراندا به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی خۆى رِاگه‌یاند كه مه‌به‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت، و له‌لای خۆیه‌وه ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بۆ دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت.
(رِۆبه‌رت گه‌یتس) وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه هێرشی سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئێران بۆ ده‌ستبه‌رداربونى ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى چونكه هێشتا ده‌رگا له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌رِێگه‌ى ئاشتى.
گوتیشى: سزا سیاسی و ئابورى و دیبلۆماسیه‌كان كاریگه‌رى زۆریان هه‌بوه له‌سه‌ر ئێران و ئامانجى خۆى پێكاوه.
شایانى باسه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاهۆ) به‌ئه‌مه‌ریكاى رِاگه‌یاندبو كه تاكه رِێگه بۆ ده‌ستبه‌رداربونى ئێران له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى هێرشی سه‌ربازیه.
