بن لادن ئەفغانستانی بەجێهێشت

بن لادن ئەفغانستانی بەجێهێشت
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان سەرۆكی رێكخراوی ئەلقاعدە خاكی ئەفغانستانی جێهێشتووە و ئێستا لەدەرەوەی ئەو وڵاتە خۆی حەشارداوە.

(زاڵمای ره‌سول)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره‌ رایگه‌یاند؛ (ئوسامه‌ بن لادن)ی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ خاكی ئه‌فغانستان نییه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر (بن لادن) له‌ ئه‌فغانستان بوایه‌ ده‌ماندۆزیه‌وه‌ و جیهانیش گه‌وره‌ ناتوانین بڵێین له‌ كوێیه‌.

له‌ به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان راشیگه‌یاند؛ هاوكاری به‌هێزی نێوان كابول و ئیسلام ئاباد، به‌ ته‌نیا كلیلی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی تیرۆر نییه‌ له‌ ئه‌فغانستاندا، به‌ڵكو تیرۆر له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
Top