ئۆباما رِه‌خنه‌ى توند له پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِه‌خنه‌ى توندى له لایه‌نه عێراقیه‌كان گرت له‌سه‌ر پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و دواكه‌وتن له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
له‌میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌یدا كه بۆ ولاَتانى ئاسیا ده‌ستى پێكردوه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) گه‌یشته ولاَتى هیندستان و له‌میانى وتارێكیدا له‌و ولاَته رِایگه‌یاند:
پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق كاتی زیاد له پێویستى پێچ‌و و ده‌بوایه زوتر لایه‌نه عێراقیه‌كان بگه‌شتنایه رِێككه‌وتن و حكومه‌تیان پێكبهێنایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دواكه‌وتنى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى عێراق به‌شكست هه‌ژمارده‌كات بۆ عێراقیه‌كان و ئه‌مه‌ریكا.
شایانى باسه 246 رِۆژه هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌رِێوه‌چوه به‌لاَم تائێستا لایه‌نه عێراقیه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق، و دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق رِیكۆردێكى نوێه له پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت كه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندوه.
