ئێران دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ست پێده‌كاته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى ئێران برِیارى دا له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ولاَتانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆببێته‌وه له توركیا بۆ تاوتوێ كردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
(مه‌نوچه‌هر موته‌كى) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِایگهیاند:
ئێران ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ولاَتانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه‌هه‌ریه‌ك له ولاَتانى فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و چین و رِوسیا و به‌ریتانیا له‌خۆده‌گرێت دانوستان ئه‌نجام بدات بۆ تاوتوێ كردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ده‌بێت دانوستانه‌كان لهخاكى توركیا ئه‌نجام بدرێت.
برِیاره له‌م مانگه‌دا كۆبونه‌وه چاوهرِوان كراوه‌كه‌ى نێوان ئێران و ولاَتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له ولاَتى توركیا ئه‌نجام بدرێت.
