\"كۆماریه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى هه‌ر هێرشێكى بوێرانه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئێران\"""
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دا له هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و به‌دروى نه‌زانى كه ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
(لیندسی گراهام) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا و سیناتۆری كۆماریه‌كان رِایگه‌یاند: پارتى كۆمارى ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى له هه‌ر برِیارێكى بوێرانه ده‌كات بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران و رِێگرى كردنى له په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
گوتیشى: ناتوانین له‌وه زیاتر كات به ئێران بده‌ین بۆ ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌رِێگه‌ى ئاشتى، و كۆماریه‌كان پشتگیرى هه‌ر هێرشێك ده‌كه‌ن بۆسه‌ر ئێران.
له‌لای خۆیه‌وه سیناتۆرێكى دیموكرایته‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م ده‌رگاكان والاَیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌رِێگه‌ى ئاشتى و جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه له‌سه‌ر سزاكانى بۆسه‌ر ئێران.
