ئه‌ردۆگان رِه‌خنه له ولاَتانى ئه‌وروپا ده‌گرێت
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِه‌خنه‌ى له ولاَتانى ئه‌وروپا گرت كه رِێگه به پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ده‌ن چالاكیه‌كانیان له ولاَته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و رِێگریان لێناكه‌ن.
(رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
ژماره‌یه‌كى زۆر له ده‌زگاى رِاگه‌یاندن كه سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستانن بنكه‌كانیان له ولاَتانى ئه‌وروپایه و به‌ئه‌وپه‌رِى ئازادیه‌وه كارده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن هیچ ولاَتێكى ئه‌وروپیه‌وه رِێگریان لێناكرێت له‌كاتێكدا كه پارتى كرێكارانى كوردستان له توركیا به رِێكخراوێكى تیرۆرستى ناسراوه.
گوتیشى: هه‌رچه‌نده توركیا هۆشدارى داوه‌ته ئه‌و ولاَتانه به‌لاَم به‌رده‌وامن له‌سه‌ر رِێگه‌دان به‌كارو چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ولاَته‌كه‌یان.
ده‌رباره‌ى ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه‌ى له شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیا ئه‌نجام درا كه بوه هۆى برینداربونى 32 كه‌س و له نێوانیاندا 15 پۆلیسى تێدابو و تائێستا هیچ لایه‌ك به‌رپرسیاریه‌تى خۆی له‌و هێرشه رِانه‌گه‌یاندوه، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
ئه‌و هێرشانه ته‌نها گروپه تیرۆرستیه‌كان به‌رپرس نین لێى به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و ولاَت و لایه‌نانه‌ى كه هاوكاریان ده‌كه‌ن یان رِێگه‌یان پێده‌ده‌ن له ولاَته‌كانیاندا كاروچالاكى ئه‌نجام بده‌ن به‌ژدارن له‌و كرده‌وه تیرۆرستیه، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ولاَتان و لایه‌نه‌كان ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه سه‌ركۆنه بكه‌ن.
