ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا

ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا

گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا داواى له‌ توركیا كرد كه‌ رِێگه‌ى پێبدات سیسته‌مى موشه‌كى له‌ خاكه‌كه‌یدا جێگیر بكات به‌لاَم حكومه‌تى توركیا رِێگه‌ى نه‌دا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سیسته‌مه‌ موشه‌كیه‌ جێگیر بكات له‌ توركیا، بۆیه‌ ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دایه‌ توركیا له‌ رِه‌ت كردنه‌وه‌ى ئه‌و داواكاریه‌ى ئه‌مه‌ریكا.

هه‌ریه‌ك له‌ (هیلارى كلینتۆن)وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و (رِۆبه‌رت گه‌یتس) وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان دایه‌ حكومه‌تى توركیا له‌ رِه‌ت كردنه‌وه‌ى دانانى سیسته‌مى موشه‌كى ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكه‌كه‌یدا.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا توركیایان ئاگاداركرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر قایل نه‌بێت سیسته‌مى موشه‌كى له‌ ولاَته‌كه‌ى جێگیر بكرێت ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ولاَتانى خۆرئاوا و توركیا ئاڵۆزى تێده‌كه‌وێت.

رِۆژنامه‌كانى توركیا له‌سه‌ر زارى (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ توركیا مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ دانانى سیسته‌مى موشه‌كى له‌ خاكه‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها رِۆژنامه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ مه‌رجى توركیا بۆ دانانى سیسته‌مى موشه‌كى بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیاریه‌ك نه‌داته‌ ئیسرائیل و هاوكارى ئیسرائیل نه‌كات دژى ئێران له‌ رِێگه‌ى سیسته‌مى موشه‌كی.
Top