په‌تای پێلاَو تێگرتن سه‌رۆكی پێشووی ئوستراڵیا ده‌گرێته‌وه
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
كه‌ناڵی ئای بی سی ئوستراڵی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه جه‌ماوه‌ریش تێیدا ئاماده‌بوون، میوانداری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئوسترِاڵیا جۆن هاوه‌ردی كردوو له میانی به‌رنامه‌كه‌شدا هاوه‌رد رووبه‌رِووی ئه‌و پرسیارانه بۆوه بۆچی برِیاریدا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترِاڵیا ببێته هاوپه‌یمانی سه‌رۆكی پێشووی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بۆش له شه‌رِی عێراق له ساڵی 2003 و ره‌وانه كردنی 1000 سه‌رباز بۆ ئه‌و شه‌رِه.
له وه‌لاَمی پرسیاره‌كاندا هاوه‌رد به‌رگری له به‌شداریكردنی شه‌رِی عێراق كردوو گوتی هه‌موو رووداوێك بیانووی خۆی هه‌یه، به‌شداریكردنی ئوستراڵیاش له‌و شه‌رِه بیانووی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت كه رژێمی به‌عس ببووه هه‌رِه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌بوو بۆ لێدانی ئاسایشی جیهان كاریان ده‌ركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوه‌رد به‌رگری له به‌شداریكردنی شه‌رِی عێراق كرد، به‌لاَم دانی به‌وه‌نا ئه‌و شه‌رِه له دوای خۆیدا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی جێهێشت، روونیشی كرده‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق یه‌كێك بوو له‌و هه‌لاَنه‌ی له عێراق ئه‌نجامدارن.
هه‌ر له میانی وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، كه‌سێك به ناوی پیته‌ر گرای به توندی هه‌ستایه‌وه‌و هه‌ردوو پێلاَوه‌كه‌ی هاوێشته سه‌رۆكی پێشووی ئوسترِاڵیاو داوای لێ‌كرد بیانووی ئاشكرا‌و راسته‌قینه بێنێته‌وه بۆ ره‌وانه‌كردنی 1000 سه‌ربازی ئوسترِاڵیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له شه‌رِی عێراق.
كاتێك گرای پێلاَوه‌كه‌ی هاوێشته هاوه‌رد، هاواری كرد ئه‌و پێلاَو هاوێشتنه پێشكه‌شه به گیانی كوژراوانی عێراقی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شدا هاوه‌رد به‌رنامه‌كه‌ی ته‌واو كردوو به ئاساییه‌وه گوتی كه‌سێكی دیكه پێلاَوم تێبگرێت؟
جێی باسه پێلاَو تێگرتن له سه‌رۆكی ولاَتان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008 وه، بۆته دیارده‌یه‌ك رووبه‌رِووی سه‌رۆكی ولاَته‌كان ده‌بێته‌وه له‌و كاته‌ی رۆژنامه‌نووسی عێراق مونته‌زر زه‌یدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدای پایته‌خت پێلاوه‌كانی هاوێشته جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
