ئێران هۆشدارى ده‌داته توركیا له دانانى سیته‌مى موشه‌كى ئه‌مه‌ریكی له‌خاكه‌كه‌یدا
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌مه‌ریكا داواى له توركیا كردوه كه قایل بێت به دانانى سیسته‌مى موشه‌كى له خاكه‌كه‌یدا، و حكومه‌تى ئێران ئه‌م هه‌نگاوه به‌دژى ولاَته‌كه‌ى ناوده‌بات و هۆشدارى ده‌داته توركیا و ئه‌مه‌ریكا.
(مه‌سعود جه‌زائیرى) فه‌رمانده‌ى سوپای پاسدارانى ئێران رِایگه‌یاند:
دانانى سیسته‌مى موشه‌كى ئه‌مه‌ریكی له خاكى ئێران دژى ئێرانه و مه‌به‌ست ترساندنى حكومه‌تى ئێرانه.
هه‌روه‌ها جه‌زائیری ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌مه‌ركا ده‌یه‌وێت كۆنترِۆڵى ئه‌و ناوچه‌یه بكات و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه بخاته ژێر ده‌ستى خۆی.
شایانى باسه ئه‌مه‌ریكا داواى له توركیا كردوه كه رِێگه‌ى پێبدات سیسته‌مى موشه‌كى له‌خاكه‌كه‌یدا دابنێت، و برِیاره به‌م نزیكانه سه‌رۆكایه‌تى توركیا بۆئه‌و مه‌به‌سته كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات، و حكومه‌تى توركیا داواى له ئه‌مه‌ریكا كردوه كه تاكه مه‌رجى بۆ دانانى ئه‌و سیسته‌مه موشه‌كیه ئه‌وه‌یه كه نه‌بێته هۆى دژایه‌تى كردنى دراوسێكانى به‌تایبه‌ت ئێران و عێراق و سوریا.
