حامید كارزاى دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پاره‌ى له ئێران وه‌رگرتوه
گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى رِۆژنامهیهكی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بلاَوكردهوه كه حامید كارزای سه‌رۆكى ئه‌فغانستان پاره‌یه‌كى زۆرى له ئێران وه‌رگرتوه، سه‌رۆكى ئه‌فغانستان ئه‌و ههوالاَنهى پشت رِاست كرده‌وه و به‌كارێكى ئاسایی ناوبرد.
رِۆژنامهى (نیو یۆرك)ـى ئه‌مه‌ریكی بلاَوى كرده‌وه كه بهرِێوهبهرى نوسینگه‌ى (حامید كارزاى)ـى سه‌رۆكى ئه‌فغانستان به‌ملیۆنان دۆلاری له حكومه‌تى ئێران وه‌رگرتوه به‌مه‌به‌ستى كرِینى ده‌نگى هۆز و ئه‌ندام و ته‌نانه‌ت لایهنگراتى تاڵیبانیش، كه ئامانج له پێشكه‌ش كردنى هاوكارى دارایی سه‌پاندنى دهسهلاَتى ئێرانه به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهوانیدا حامید كارزاى سه‌رۆكى ئه‌فغانستان رِایگهیاند:
رِاسته له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێك زیاتر له 500 هه‌زار یۆرۆمان له حكومه‌تى ئێران وه‌رگرتوه و ئه‌و پاره‌یه‌شمان بۆ خه‌رجیه‌كانى كۆشكى كۆمارى ئه‌فغانستان خه‌رج كردوه.
گوتیشى: وه‌رگرتنى ئه‌و هاوكاریه دارایه له ئێران كارێكى ئاسایی و شه‌فافه، و ئێمه هاوكارى دارایشمان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتوه، و سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و ولاَتانه ده‌كه‌م كه هاوكارى پێشكه‌شی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.
