ئه‌مه‌ریكا بلاَوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى سایتى ویكیلیكس به مه‌ترسیدار ناوده‌بات
گولاَن/ساڵح محمد
فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بلاَوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى جه‌نگى عێراق له‌لایه‌ن سایتى ویكیلیكس به مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانى هه‌زاران كه‌س ناوده‌بات و مه‌حكومى ده‌كات.
(مایك مۆڵن) فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریه نهێنیانه كه‌له‌لایه‌ن سایتى (ویكیلیكس) دزراوه و بلاَوكراوه‌ته‌وه نهێنى مه‌ترسیدار ده‌خاته به‌رده‌م دوژمنان، و له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆسه‌ر ژیانى هه‌زاران كه‌س.
گوتیشى: بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه مه‌حكوم ده‌كه‌ین چونكه مه‌ترسیه بۆسه‌ر ژیانى هه‌زاران كه‌س.
شایانى باسه سایتى ویكیلیكس 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى بلاَوكردوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ى جه‌نگى عێراق كه تێیدا ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیانى عێراق و كوشتنى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه ده‌سه‌لمێنێت له عێراق، و هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى له‌سه‌ره‌تایی گرتنى عێراق له‌ساڵى 2003 تائێستا 109 هه‌زار كه‌س كوژراون كه‌له‌نێوانیاندا 66 هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نین.
