بن لادن له پاكستانه
گولاَن/ساڵح محمد
به‌رپرسێكى رِێكخراوى ناتۆ حكومه‌تى پاكستانى به داڵده‌دانى ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده تۆمه‌تبار ده‌كات و له‌لای خۆشیه‌وه حكومه‌تى پاكستان ئه‌و تۆمه‌تانه به‌بێ بنه‌ما و نارِاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
به‌رپرسێكى بالاَى رِێكخراوى ناتۆ كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات رِایگه‌یاند:
(ئوسامه بن لادن)ـى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده و (ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری) كه‌سى دوه‌مى رِێكخراوه‌كه له باشورى خۆرئاواى ولاَتى پاكستان خۆیان حه‌شارداوه و ژیانێكى ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
گوتیشى: بن لادن و زه‌واهیری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى پاكستان به‌هاوكارى چه‌كدارانى قاعیده پاسه‌وانیان لێده‌كرێت و داڵده‌ده‌درێن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ى ناتۆ رِه‌تى كرده‌وه كه ئوسامه بن لادن له‌ناوچه‌یه‌كى شاخاوى بژى و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئوسامه بن لادن ژیانێكى ئاسایی و نزیك له خزمه‌تگوزارى به‌سه‌ر ده‌بات.
له‌لای خۆشیه‌وه حكومه‌تى پاكستان رِه‌تى كرده‌وه كه داڵده‌ى به‌رپرسانى رِێكخراوى قاعیده‌ى دابێت.
