په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا داوا له‌ توركیا ده‌كات رِێگه‌بدات كورد به‌زمانى دایك بخوێنێت

په‌رِله‌مانى ئه‌وروپا داوا له‌ توركیا ده‌كات رِێگه‌بدات كورد به‌زمانى دایك بخوێنێت

گولاَن/ساڵح محمد
ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رِله‌مانتارانى ئه‌وروپا داواده‌كه‌ن لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ چاودێری كردنى ئاگربه‌ستى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا، و دوایان له‌ حكومه‌تى توركیا كرد كه‌ رِێگه‌بدات به‌ كورده‌كان به‌زمانى دایك بخوێنن.

ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى په‌رِله‌مانى ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا و له‌ نێوانیاندا پارتى كرێكارانى به‌ریتانیان چه‌ند پێشنیارێكیان خستوه‌ته‌ به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى توركیا كه‌ برِیاره‌ ساڵى داهاتو به‌رِێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها داوایان كرده‌ كه‌ شه‌رِ له‌ نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و حكومه‌تى توركیا بوه‌ستێت و لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى پێكبهینرێت بۆ چاودێری كردنى وه‌ستانى شه‌رِى نێوان په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تى توركیا.
هه‌ر له‌ درێژه‌ى داواكاریه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد په‌رِله‌مانتارانى ئه‌وروپا داوایان له‌ حكومه‌تى توكیا كرد رِێگه‌ به‌ كورد بدات به‌ زمانى خۆیان بخوێنن.
Top