سوریا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى سوریا هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆی رِاگه‌یاند له‌مه‌رِ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و رِایگه‌یاند كه ئاماده‌ن به ناوبژیوانى توركیا دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ته‌ل ئه‌بیب.
\"وه‌لید موعه‌لیم\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا رِایگه‌یاند: سوریا ئاماده‌ییه به‌ناوبژیوانى توركیا ده‌ست بكاته‌وه به‌دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسرائیل به‌لاَم به‌هیچ جۆرێك له‌مه‌رِ كێشه‌ى به‌رزاییه‌كانى جۆلان دانوستان ناكات.
گوتیشى: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل مه‌رجه‌كانى سوریا رِه‌چاوبكات ئه‌وا سوریا ئاماده‌ییه ده‌ست بكاته‌وه به‌دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردو حكومه‌ت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا له‌میانى پێشكه‌ش كردنى وتارێكیدا له باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌یی به گرنگى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا له عێراق و به‌خاڵێكى وه‌رچه‌رخان و گرنگ بۆ عێراقیه‌كانى ناوزه‌ند كرد."
