سه‌رۆكى به‌ده‌ته‌ به‌ 10 مانگ زیندانى حوكم درا

سه‌رۆكى به‌ده‌ته‌ به‌ 10 مانگ زیندانى حوكم درا

گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى لێدوانێكى له‌سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان و به‌تۆمه‌تى پشتگیرى كردنى ئه‌و پارته‌ دادگاى شارى دیاربه‌كر حوكمى 10 مانگ زیندانى كردنى بۆ هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسی ده‌ركرد.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى رِۆژ له‌ ساڵى 2006 (سه‌لاَحه‌دین ده‌مرداش) هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسی داواى كردبو كه‌ (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان)ـى سه‌رۆكى زیندانى كراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رِۆڵ بگێرِێت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد و چاكسازى له‌ رِۆڵی توركیا به‌رامبه‌ر كێشه‌ى كورد، و به‌ سه‌ركرده‌ى كوردى له‌قه‌ڵه‌م دا.

له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى و به‌تۆمه‌تى پرِوپاگه‌نده‌ بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌مرداش حوكمى 10 مانگ زیندانى كردنى بۆ ده‌رچو به‌لاَم تا 5 ساڵى تر ئه‌و حوكمه‌ى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكرێت به‌مه‌رجێك له‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌.

دواى دورچونى فه‌رمانى زیندانى كردنى له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سه‌لاَح ده‌مرداشى هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسی برِیاره‌كه‌ى به‌ یاسایی ناوزه‌ند كرد و رِایگه‌یاند:
برِیارى دادگا برِیارێكى یاساییه‌ و دوره‌ له‌ مه‌رامى سیاسی و هیچ ده‌ستێكى سیاسی له‌پشت نییه‌ ته‌نها جێبه‌جێ كردنى یاسایه‌.
Top