نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیسرائیل به پێشێلكردنى مافی مرۆڤ تۆمه‌تبارده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌نجومه‌نى مافی مرۆڤى سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِه‌خنه‌ى له حكومه‌تى ئیسرائیل گرت و به پێشێلكردنى مافی مرۆڤى تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌نجومه‌نى مافی مرۆڤى سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِه‌خنه‌ى توندى له ئیسرائیل گرت و به‌سه‌ركه‌وت كردنى مافی مرۆڤى له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه رِێگرى ده‌كات له گه‌یشتنى هاوكارى مرۆیی بۆ فه‌له‌ستین و توندوتیژى و پێشێلكارى دژى فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل رِێكخراوى مافی مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى به نه‌پاراستنى بێ لایه‌نى خۆى و پشتگیرى كردنى لایه‌نێكى دیارى كرا‌و تۆمه‌تبار كرد.
شایانى باسه رِێكخراوى مافی مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ژماره‌یه‌ك ولاَتى ئیسلامى تێیدا ئه‌ندامه و له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل ئه‌ندامى ئه‌و رِێكخراوه نییه، كه رِێكخراوه‌كه له 47 ئه‌ندامى ولاَتان پێكدێت.
