بۆ تاوتوێكردنی پرسی په‌كه‌كه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات
دوێنێ سێشه‌ممه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژه‌نه‌رِاڵ لوید ئۆستن به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ی پایه‌ته‌ختی توركیا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئۆستن له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا له ناویشیاندا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی سوپا سالار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاَته به‌شیر ئاتالاَی ده‌كه‌وێت.
چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی پرسی ئه‌منی توركیا و میكانیزمی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاو توركیا بۆ له ناوبردنی هه‌رِه‌شه ئه‌منییه‌كانی سه‌رسنووری توركیا‌و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه.
پێشتر لێژنه‌یه‌كی عێراقی- توركی- ئه‌مه‌ریكی پێكهێنرا سه‌باره‌ت به پرسی په‌كه‌كه‌و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و له ناوبردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و پارته له سه‌ر سنووری نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان.
برِیاریشه ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه ئۆستن ئه‌نكه‌ره به‌جێبێڵێت.
