رِوسیا ئاماده‌نییه بنكه‌ى ئه‌تۆمى تر له ئێران دابمه‌زرێنێت
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئه‌تۆمى رِوسیا رِه‌تى كرده‌وه هیچ به‌رنامه‌یه‌كى نوێ له‌ئارادا هه‌بێت بۆ دروستكردنى بنكه‌ى ئه‌تۆمى نوێ له‌لایه‌ن ولاَته‌كه‌یه‌وه له‌خاكى ئێران بۆ هاوكارى كردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
\"سرگى كرینكۆ\"" سه‌رۆكى كۆمپانیای ئه‌تۆمى رِوسیا رِایگه‌یاند:
هیچ پرِۆژه‌یه‌كى نوێ بونى نییه بۆ دروستكردنى بنكه‌یه‌كى نوێی ئه‌تۆمى رِوسی له ئێران به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و هاوكارى كردنى ئێران له بوارى ئه‌تۆمى دا.
سه‌رۆكى كمپانیای ئه‌تۆمی رِوسیا ئاشكرایی كرد كه ولاَته‌كه‌ى سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى بنكه‌ى (بوشه‌هرن) له ئێران كه له ماوه‌ى رِابردودا بنكه‌كه كرایه‌وه كه پێشكه‌وتوترین بنكه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانه له بوارى ئه‌تۆمى دا.
گوتیشى: هیچ پرِۆژه‌یه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م رِوسیا بۆ دروستكردنى بنكه‌ى ئه‌تۆمى نوێ له ئێران، و رِوسیا له‌به‌رنامه‌یدا نییه بنكه‌ى ئه‌تۆمى تر له ئێران دروست بكات."
