هۆگۆ چاڤێز له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا
گولاَن/ساڵح محمد
به‌رپرسانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ولاَتى فه‌نزوێلا رِایانگه‌یاند كه پارتى ده‌سه‌لاَتدار توانى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رِله‌مانى فه‌نزوێلا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى په‌رِله‌مان مسۆگه‌ربكات.
پارتى ئیشتراكی فه‌رمانرِه‌وا كه (هۆگۆ چاڤێز) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات توانى له هه‌ڵبژاردنى په‌رِه‌له‌مانى ولاَته‌كه‌ى زۆرینه‌ى ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و له‌به‌رامبه‌ردا (هاوپه‌یمانى له‌پێناو یه‌كێتى و دیمو‌كراتى) كه پارتێكى ئۆپۆزسیۆنه یه‌ك له‌سه‌ر سێى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن پارتى ده‌سه‌لاَتدار له‌گۆى 165 كورسی په‌رِله‌مان 137 كورسی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته زۆرینه‌ى په‌رِله‌مان، و رِێژه‌ى به‌ژدارى كردنى هاولاَتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا گه‌یشتوه‌ته 70% .
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هۆگۆ چاڤێز به‌ژدارى نه‌كرد به‌لاَم ته‌نها له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ژدارى كردوه، و چاڤێز دواى رِاگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆشحاڵى خۆی ده‌ربرِی به‌به‌ژدارى كردنى ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
