گروپێكی به‌عسی له پشته‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌هاباد بووه
له لێدوانێكدا فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران محه‌مه‌د باكبۆر رایگه‌یاند ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 22 ی ئه‌م مانگه‌ی شاری مه‌هاباد كه به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س شه‌هید بوون و 75 ی دیكه‌ش بریندار بوون، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه كوژراون.
باكبۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سوپای پاسداران به جیدی به دواداچوونی كرد له سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه، تا ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شداربوون و ده‌ستیان تێدا هه‌بوو له عێراقه‌وه گه‌یشتبوونه شاری مه‌هاباد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه، روونیشی كرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه كرد گروپێكی چه‌ند كه‌سی بوون كه به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌ندامی سه‌ر به حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ره‌وانه‌ی سنووری ئێران كرابوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌وه‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كان به‌رپاكردنی ترس و تۆقاندنه له گیانی هاولاَتیانی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی گه‌لی ئێرانی تێكبشكێندرێ له رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یان له هه‌ر ئه‌گه‌رو پێشهاتێكی داهاتوو كه چاوه‌رِوان ده‌كرێت رووبه‌رِووی ئێران ببێته‌وه.
جێی باسه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 22 ی ئه‌م مانگه كه له شاری مه‌هاباد ئه‌نجامدرا، له كاتێكدا بوو كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر كۆببوونه‌وه بۆ به‌شداری كردن له رێورِه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌رِی 8 ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران له سالاَنی 1980-1988 .
