هه‌یكه‌ل مردنی جه‌مال عه‌بدولناسر ئاشكرا ده‌كات و ساداتیش تۆمه‌تبار ده‌كات به ژه‌هراوی كردنی
دوای 40 ساڵ له مردنی، نووسه‌ری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب مه‌حه‌مه‌د حوسنین هه‌یكه‌ل مردنی سه‌رۆكی پێشووی میسر جه‌مال عه‌بدولناسر ئاشكرا ده‌كات و هۆكاری مردنهكهیشی بۆ سه‌رۆك دوای خۆی ئه‌نوه‌ر سادات دهگهرِێنێتهوه.
هه‌یكه‌ل له دوا زنجیره‌ی ئه‌زموونی ژیانی خۆی كه به ناوی (شاهد على العێر) له كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره پێشكه‌شی ده‌كات، گومانی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی له سه‌ر مردنی عه‌بدولناسر ده‌رده‌خات و مردنه‌كه‌ی به ناسرووشتی له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
هه‌یكه‌ل ته‌واوی ئهوسیناریۆو پلانانه شیده‌كاته‌وه كه له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و ئیسرائیلی و فهرِهنسی و تێوه‌گلانی شای ئێران و شای سعودیه دارِژرابوون بۆ تیرۆركردن و له ناوبردنی عه‌بدولناسر له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌یكه‌ل سه‌رۆك ئه‌نوه‌ر سادات به تۆمه‌تباری مردنی عه‌بدولناسر له قه‌ڵه‌م ده‌دا به‌و پێیه‌ی سادات فنجانێك ژه‌هری ده‌رخواردی عه‌بدولناسر داوه‌و به‌هۆیه‌وه مردووه.
هه‌یكه‌ل ئاماژه به‌وه ده‌كات سێ رۆژ به‌ر له مردنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك عه‌بدولناسرو سه‌رۆكی كۆچكردووی فه‌ڵه‌ستین یاسر عه‌ره‌فات له هوتێل نیل هیلتۆن به یه‌كه‌وه خه‌ریكی گفتوگۆكردن بوونه، له میانی گفتوگۆكانی نێوانیاندا عه‌بدولناسر تورِه ده‌بێت و هه‌ڵده‌چێ و داوا له عه‌ره‌فات ده‌كات یا ئه‌وه‌تا هۆڵه‌كه به‌جێبێلن و كۆتایی به گفتوگۆكان بێنن، یاخود به‌جیدی قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن، هه‌یكه‌ل ده‌ڵێ: سادات به‌و هه‌ڵچوونه‌ی عه‌بدولناسر ده‌زانێ و تێبینی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ سه‌رۆك پێویسته بۆ هێوركردنه‌وه فنجانێك قاوه بخۆیت پاشان سادات راسته‌وخۆ ده‌چێته مهتبهخهكهی عه‌بدولناسرو فنجانێك قاوه‌ی بۆ ده‌هێنێ و پێی ده‌ڵێ گه‌وره‌م نۆشیكه، له‌و كاته‌ش عه‌بدولناسر قاوه‌كه ده‌خواته‌وه.
هه‌یكه‌ل كه ئه‌م چیرۆكه واقیعیه دوای 40 ساڵ ده‌گرێته‌وه باس له‌وه ده‌كات ئه‌وكاته‌ی سادات ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولناسر كردوو بووه هۆی مردنی خه‌ڵكی له به‌رهۆكاری مرۆیی باسیان لێوه نه‌ده‌كرد بگره خه‌ڵكی باوهرِیشیان نه‌ده‌كرد سادات كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولناسر كردبێت، به‌تایبه‌ت كه هیچ نووسراو و ئاماژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خودی عهبدولناسریشهوه له یاداشته‌كانی رۆژانی به‌رله مردنی نه‌نووسراوه‌ته‌وه.
