ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه هاوكارى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى كردبێت
گولاَن/ساڵح محمد
باڵیۆزى ئێران له ئه‌نكه‌ره هه‌واڵێكى رِۆژنامه‌ى (ده‌یلی ته‌له‌گراف)ـى به‌ریتانى رِه‌ت كرده‌وه كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حكومه‌تى ئێران هاوكارى مادی پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدارى توركیا كردبێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزى ئێران له توركیا رِه‌تى كرده‌وه كه حكومه‌تى ئێران هاوكارى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى كردبێت له‌كاتى ئه‌نجامدانى رِیفاندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا، و رِایگه‌یاند:
ئامانج له بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌والاَنه تێكدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌یه له نێوان توركیا و ئێران هه‌یه و تێكدانى په‌یوه‌ندى ئه‌و دوو دراوسێیه كه په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ویان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌تانه دوره له رِه‌وشتى رِۆژنامه‌وانى و هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ى هاولاَتیانى توركیا به‌ده‌ستیان هێناوه له ده‌نگدان به رِیفراندۆمى ده‌ستورى توركیا.
شایانى باسه رِۆژنامه‌ى ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانى له رِاپۆرتێكیدا بلاَوى كرده‌وه كه حكومه‌تى ئێران برِی 25 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدارى توركیا له‌كاتى ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا به‌مه‌به‌ستى گۆرِینى ده‌ستورى توركیا كه ده‌ستورێكى عه‌لمانیه و هه‌روه‌ها وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى \"رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو كه برِیاره ساڵى 2011 ئه‌نجام بدرێت و وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ولاَت بۆجارى سێهه‌م."
